وێنەی ژمارەیەک تانکەر لەکاتی گواستنەوەی سوتەمەنی لە دەروازەی پەروێزخان - فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
ئەوانەى بەتەماى ئێرانن بیزانن
رووداوەکەى ئێران هاتووچۆى بازرگانى و گەشتیارى پەکخستووە؟
964+
وریا فەتاح
تائیستا هیچ بڕیاریک نییە و هاتوچۆى بازرگانى و گەشتیارى لە نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران ئاساییە.
دواى رووداوى گیان لە دەستدانى سەرۆک کۆمار و وەزیرى دەرەوەى و ژمارەیەک بەرپرسى باڵاى ئێران، 5 رۆژ ماتەمینى لە و وڵاتە راگەیەنرا.
964 بەدواداچوونى بۆ دۆخى جوڵەى بازرگانى و گەشتیارى نێوان هەرێم و ئێران کرد، وەک ئەوەى 964 پێى گەیشتووە تا نیوەڕۆى ئەمڕۆ هەموو شتێک ئاساییە.
مەریوان کەریم، بەرپرسى راگەیاندنى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ بە 964ـى وت،”تائیستا هیچ بڕیارێکى نوێ نییە و وەک رۆژانى پێشوو هاتوچۆى بازرگانى و گەشتیارى ئاساییە”.
بەپێى قسەى جەبار گۆران، وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى کە بۆ 964 قسەى کردووە، پێدەچێت لەناوخۆى ئێراندا بەهۆى ماتەمینییەوە بازاڕ و جوڵەى بازرگانى و هاتووچۆى گەشتیارى و بازرگانیش توشى خاوبوونەوە ببێت.
964 لەگەڵ بەرپرسیانى هەردوو دەروازى پەروێزخان و حاجى ئۆمەران کردووە، لاى ئەوانیش دۆخەکە ئاساییەو جوڵەى گەشتیارى و بازرگانى پەکى نەکەوتووە.