ئاسکیان کوشتووە

لەسەر کوشتنى ئاسک 15 کەس دەستگیرکراون

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە یەک مانگدا 15 راوچى لەسەر کوشتن و مامەڵەکردن بە ئاسکەوە لە سنورى گەرمیان دەستگیرکراون، 10 راوچى دیکەش فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

پۆلیسى دارستانى گەرمیان بڵاوى کردەوە کە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین توانیویانە لەم مانگەدا 15 تاوانبار دەستگیربکەن کە دەستیان هەبووە لە کوشتنى ئاسک و مامەڵەکردن پێیەوە.

وەک ئەوەى باسکراوە، هەموو دەستگیرکراوەکان دواى ئەوەى رەوانەى دادوەرى لێکۆڵینەوەى کەلار کراون، سزاى قورسیان بەسەردا سەپاوە.

جگە لەوە لەسەر هەمان بابەت 10 تۆمەتبارى دیکە فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

ئێستا وەرزى زاوزێى ئاسکە و وەک پۆلیسى دارستان بڵاوى کردووەتەوە، زۆرترین ئەرکیان لەسەر شانە بۆ پاراستنیان.

سێ ئاسک بە سەربڕاوی دۆزرانەوە

سێ ئاسک بە سەربڕاوی دۆزرانەوە