بە 16 ملیۆن دینار

وەرشەی محاویلاتی کارەبای سلێمانی روناککرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەرشەی محاویلاتی کارەبای سلێمانی کێشەی ئەوەی هەبوو کە شەوان بەگوێرەی پێویست رووناک نەبوو، گڵۆپ و روناککەرەوەکانی وەرشەکە بەشێکیان لەکارکەوتبوون و کۆن بوون، بەڵام لەمەودوا چیتر کێشەی نابێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19.5.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە بڕی زیاتر لە 16 ملیۆن دینار وەرشەی محاویلات روناککرایەوە و بلاجیکتۆری نوێی بۆ دانرا.

بودجەکە لەلایەن بەشی ئینارەی کارەبای سلێمانی دابینکراوە و جگە لە دانانی روناککەرەوە، ژمارەیەک ستونی کارەبا لەنێو وەرشەکە دانران.

هەر لە پێنجوێنەوە هەتا چەمچەماڵ هەرچی محاویلەیەکی کارەبا تێک بچێت، تەنیا مەنزڵی ئەم وەرشەیەیە، ساڵ نییە سەروو حەوت سەد محاویلە لێرە چاک نەکرێنەوە، هەموو ئەم کارەش نەخشین و 59 دەستەخوشکی و 15 پیاو دەیکەن.

ئەوان 60 خانمن محاویلەکانی سلێمانی چاک دەکەنەوە

ئەوان 60 خانمن محاویلەکانی سلێمانی چاک دەکەنەوە