پلەکانی گەرما دادەبەزن

ئەمڕۆ هەورە و سبەینێ باران دەبارێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەوردەبێت پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ چەند پلەیەک نزمتر دەبنەوە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەش تارادەیەک جێگیر دەبێت، بەڵام سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکان تاوەباران دەبارێت لەگەڵ هەورەبروسکە.

ئەمڕۆ یەک شەممە 19-05-2024
کەش/ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / مامناوەند ( 10- 25 ) کم/س
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28
سلێمانى: 28
دهۆک : 27
زاخۆ : 28
هەڵەبجە : 30
کەرکوک: 32
سۆران : 25
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان : 33