دیمه‌نى چاوه‌ڕێكردنى لیژنه‌كانى وه‌رگرتنى موچه‌ى مامۆستایان ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌رورده‌ى هه‌ڵه‌بجه
150 قوتابخانه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه كارئاسانى بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مامۆستایان ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى دروستبوونى فشارێكی زۆر له‌كاتى دابه‌شكردنى موچه‌ى مامۆستایانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى مامۆستایان كارئاسانیان بۆ ئه‌م دابه‌شكردنه كرد و له‌مڕۆوه به‌بێ گرفت موچه‌كانیان پێدراوه.
دروستبوونى قه‌ڵه‌باڵغى زۆر و تێكه‌ڵبوونى مامۆستایان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه، ئه‌و كێشه‌یه بوون كه دابه‌شكردنى موچه‌ى مامۆستایانى سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌یان دواده‌خست.
سۆران عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، میكانیزمێكی تازه‌یان بۆ وه‌رگرتنى موچه‌ى مامۆستایان داناوه و مانگانه له‌كاتى دابه‌شكردندا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
وتیشی “لیژنەکانی وەرگرتنی مووچە لە بینای یەکێتی مامۆستایان کە دەکەوێتە تەنیشت بانکی هەڵەبجە له هۆڵه‌كه چاوەڕوان بکەن تا ناویان دەخوێندرێتەوە و موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن”.
له‌هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كى هه‌ڵه‌بجه لیژنه‌یه‌كی دابه‌شكردنى موچه هه‌یه كه له سێ كه‌س پێكهاتوون و مانگانه ئه‌و لیژنه‌یه مووچه‌ى ته‌واوى مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى قوتابخانه‌كه‌یان له‌بانك وه‌رده‌گرن.
له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ى 150 قوتابخانه هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى بانك قسه‌یان كردووه و ئه‌وانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ كارئاسانى كردن، وتیشی “سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چاودێری وه‌رگرتنى موچه‌ى مامۆستانمان كردووه و به‌و میكانیزكه سه‌ركه‌وتوو بووه”.