به بێ زیانی گیانی و كه‌مێك زيانى مادى
ئه‌مڕۆ سێ ئاگركه‌وتنه‌وه روویان له زاخۆ بووه
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمرۆ 18.5.2024 سێ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە سێ شوێنی جیاجیاى ئیداره‌ى زاخۆ روویانداوە، بەرگری شارستانیش ده‌ڵێت توانیویانه لەماوەیه‌کی کەمدا هەر سێ روداوەكه کۆنتروڵ بکەن.
کاتژمێر 04:00ـى ئێوارە لە قەزای باتیفا ئاگر بەر باغ و بێستانی جوتیارێک کەوت، تیمەکانی بەرگری شارستانی قەزاكه كۆنتڕڵی ئاگرەکەیان كرد‌و تەنیا زیان بە چەند دارێک کەوتبوو.
کاتژمێر 04:30ـى لە نزیک کەمپی چەمشکۆی باکوری شاری زاخۆ ئاگر له زەوییه‌ك جۆ كه‌وته‌وه، بە قسەی بەرگری شارستانی رووبەری ئاگرەکە نزیکەی 200 مەتر بووە و زیانێکی کەمى به‌ركه‌وتووه.
کاتژمێر 04:55 یش، لە گەڕەکی بێداری خۆرئاواى زاخۆ، ئاگر له زه‌ویه گه‌نمێكی جوتیارێک کەوته‌وه، دۆنم و نیوێكی زیانى بەرکەوت.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964 وت، تیمەکانمان هەموو توانای خۆیان خستەگەڕ بۆ ئەوەی هیچ زیانی گیانی له‌و ئاگركه‌وتنانه نه‌بێت، هه‌رزاش ده‌رچوو.
وتیشی “زۆرترین زیانه‌كانى ئه‌م ئاگرانه سووتانى دۆنم و نیوه‌كه بوو، ده‌نا هیچ زیانێكی گیانیان نه‌بووه”.
به‌قسه‌ى به‌رگرى شارستانى، ئەمانە یەکەم حاڵەتی سوتانی گەنم و جۆى ئه‌مساڵن له زاخۆ، لە ماوەی رابردووش‌دا چەند حالەتێکی ئاگرکەوتنەوە هەبووه بەڵام ئه‌وه‌ى سوتاندویه‌تى په‌رێز و پووش په‌ڵاش بووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن