خۆبەخشان

چیای گۆشینە لە پاشماوەی زبڵی گەشتیاران پاک کرایەوە

964+

وریا فەتاح

بەشێوەیەکى خۆبەخشى لەلایەن کۆمەڵێک گەنجى سنورەکە، چیاى گوشینە لە پاشماوەى زبڵى گەشتیاران پاککرایەوە.

رێکخراوی مێرگەمیری ژینگەیی بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری رۆشنبیری سیدەکان و ژمارەیەک گەنج و لاوى خۆبەخش، هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوەى ئەو پاشماوانە ئەنجامدا کە گەشتیاران لە چیاى گوشینە فڕێیانداوە.

فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران لەبارەى چالاکییەکەوە رایگەیاندووە، ئەو گەستیارانەى چونەتە ئەو شوێنە دواى ئەنجامدانى گەشتێکى خۆش بێویژدانانە ژینگەکەیان کردووە بە زبڵدان.

ئاشکراشى کردووە، خۆبەخشەکان توانیویانە 58 عەلاگەى گەورەى زبڵ و خاشاکى ناوچەکە کۆبکەنەوە.

چیاى گوشینە دەکەوێتە سنورى برادۆست لە قەزاى سیدەکانى سەر بە ئیدارەى سۆران.

لە سیدەکان حەوت هاوڵاتی گیریانخواردوە و داوای بەهان...

لە سیدەکان حەوت هاوڵاتی گیریانخواردوە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن