تەرمى باوکەکە دۆزراوەتەوە
گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئەو منداڵەى بە ئاوداچوو بەردەوامە
964+
ئاکام غەفوور- چۆمان
تا ئێستا تەرى ئەو منداڵە نەدۆزراوەتەوە کە لە رووبارێکى چۆمان بە ئاودا چوو، بە وتەى قایمقام بێت، تەرمەکەى بینراوە.
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە رووبارێکى شارۆچکەى گەڵاڵەى سەر بە قەزاى چۆمان منداڵێک بە ئاوداچوو، باوکى بۆ رزگارکردنى خۆى بە ئاوەکەدادا، بەڵام هەردوکیان خنکان و هەر زوو تەرمى باوکەکە دۆزرایەوە، بەڵام تەرمى منداڵەکە تائێستا نەدۆزراوەتەوە.
ئهحمهد بارزان عهلیكۆ، قایمقامى قهزاى چۆمان بە 964ـى وت، بە درێژایى رووبارەکە تیمەکان بڵاووبوونەتەوە، هەرچەندە بە دوورى 10 کیلۆمەتر لە شوێنى خنکانەکەى تەرمى منداڵەکە بینراوە، بەڵام ئەوە تەنها قسەیە و لایەنە فەرمییەکان هیچیان نەبینیوە.
بهپێى زانیارییهكانى 964 باوكهكه ناوى سۆرانه و كوڕهكهشی ناوى ئهیهانه، دانیشتووى گەرەکی نەورۆزن له شارۆچكهى بەحرکەى سهر به ههولێر
داڕشتنەوە: وریا فەتاح