قائیمقامی شەقڵاوە داوای توێژینەوە لە ئەکادیمیەکان دەکات
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له مانگى نیسانى ئه‌مساڵ كۆنفرانسێكی تایبه‌ت له قه‌زاى شه‌قڵاوه به‌ڕێوه‌بچێت و ئامانج لێی گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌و قه‌زایه‌یه له زۆربه‌ى رووه‌كانه‌وه، بۆ ئەو مەبەستە، قائیمقامی شارەکە داوا دەکات ئەکادیمیەکان توێژینەوەکانیان پێشکەش بکەن.
کاروان کەریمخان، قائیمقامی قەزای شەقڵاوە بە وەکالەت، به +964ـى راگه‌یاند، “بڕیارمان داوه كۆنفرانسى گه‌شه‌سه‌ندنى شار له مانگى نیسانى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ببه‌ین، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته نه‌ریتێك و ساڵانه له شه‌قڵاوه به به‌رده‌وامى به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌رنامه‌ى كۆنفرانس به ته‌نها له بابه‌تى گه‌شتیاری قه‌تیس ناكرێت، به‌و پێیه‌ى شه‌قڵاوه شارێكی گه‌شتیارییه، به‌ڵكو وتى، “ئایندەبینی بۆ گەشەسەندنی گوندەکان، گەشەی ئابووری، گەشەی کۆمەڵایەتی، گەشەی زانستی و فەرهەنگیی شاری شەقڵاوە، له‌گه‌ڵ بابه‌تى گه‌شتیارییه‌كه بابه‌ته‌كانى كۆنفرانس ده‌بن”.
له‌ژێر ناوى “پلاتفۆڕمێکی زانستی بۆ گەشەپێدانی شاری شەقڵاوە” چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر قائیمقامی ئه‌و قه‌زایه ئاگادارییه‌كى بۆ ئاماده‌یه‌كارى ئه‌و كۆنفرانسه بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوا له نوسه‌ران و رۆشنبیران و توێژه‌ران ده‌كات بابه‌ته‌كانیان بۆ ئه‌و كۆنفرانسه بنێرن.
قائیمقام وتیشی، “هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌و كۆنفڕانسه سوود لە سەرمایە فەرهەنگییەکانی خۆجێیی شه‌قڵاوه وه‌ربگرین، به‌ڵام كه‌سانى ئه‌كادیمی و رووناكبیران له ته‌واوى شاره‌كانى كوردستانیش ده‌توانن به بابه‌ته‌كانیان كۆنفراسه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نتر بكه‌ن”.