زۆری نەماوە یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر بکرێتەوە
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هەولێر
بڕیاره ئه‌مساڵ نۆ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى له كاتى جیاواز، له هه‌ولێر بكرێنه‌وه و بابه‌تى پێشانگاكانیش جۆراوجۆر ده‌بن، ئه‌مه به‌پێی پلانی ساڵانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پێشانگای نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره.
حەسەن سامی، بەڕێوەبەری کارگێڕی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، به +964ى وت، “پلانی ساڵانەمان بریتییە لە ئەنجامدانی نۆ پێشانگای نێودەوڵەتی جیاواز، ئه‌وه‌ش بە ھەماھەنگی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، پەرەپێدان بە کەرتی وەبەرھێنان و پێشخستنی ئابووری، بابه‌تى كارى ئه‌مساڵى پێشانگاكانیان ده‌بێت، وتیشی، ئەو جموجۆڵە بازرگانیەی ساڵى 2022 له ھەرێمی کوردستان هه‌بووه، وایکردووه پلانێکی درێژخایەن دابنێین بۆ ئەوەی بتوانین برەو بە کەرتی وەبەرھێنان و پیشەسازی بدەین لە رێگای کردنەوەی چەند پێشانگایەکی نێودەوڵەتی”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى پێشانگاكان، دیدار و ئاڵوگۆڕی بازرگان‌یش له‌نێوان به‌شداربوان ده‌ڕه‌خسێنرێ کە ده‌شڵێ “ئەمەش بەشێکە لە پەرەپێدانی کەرتی وەبەرھێنان و ئابووری، ھاوکات دەرفەتێکیشە بۆ رەخساندنی ھەلی کار”.
حه‌سه‌ن سامی، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه یەکەمین پێشانگا لە مانگی ئاداری ئەمساڵ دەکرێتەوە و ھەشت پێشانگاکەی دیکەش تا کۆتایی ساڵ لە مانگە جیاوازەکان بەڕێوەدەچن.