سه‌دان جۆر گژوگیا به‌كارده‌هێنێت
له گژوگیاى چیاى شنگال ده‌رمان بۆ هاوڵاتیان دروستده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شنگال، شاره‌زایه‌كی گیاده‌رمانى له گژوگیاى سه‌ر چیاى شنگال ده‌رمان دروستده‌كات و وه‌ك چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كان ده‌یداته هاوڵاتیان و به‌سه‌دان جۆرى گیا به‌كارده‌هێنێت.
ئیسماعیل عەبدۆ قاسم، له‌ناو شنگالییه‌كان به دكتۆر ئیسماعیل ناسراوه، به‌ڵام ته‌نیا بڕوانامه‌ى شه‌شه‌مى سه‌ره‌تایی هه‌یه و ده‌ڵێت، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه فێری ئه‌و كاره بووه و مۆڵه‌تى فه‌رمیشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌و ده‌رمانخانه بچووكه‌ى له شنگال كردوویه‌تییه‌وه.
ئیسماعیل به 964ـى وت، ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره راهێناوه و شاره‌زاییه‌كى باشی په‌یدا كردووه و له‌لای هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌شی بڕوا و متمانه‌ى دروستكردووه.
وتیشی “رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆرى هاوڵاتیان سه‌ردانم ده‌كه‌ن و بۆ نه‌خۆشییه‌كانیان داواى ده‌رمان ده‌كه‌ن، منیش به‌پێی نه‌خۆشییه‌كانیان چاره‌سه‌ریان پێده‌ده‌م”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵانه چه‌ندینجار سه‌ردانى چیاى شنگال ده‌كات بۆ هێنانى گیاى نوێ بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى تازه بۆ نه‌خۆشییه‌كان بدۆزێته‌وه و ده‌ڵێت “تا ئێستا سه‌دان جۆر گژوگیام وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كان به‌كارهێناوه”.
به‌قسه‌ى ئه‌م شاره‌زایه، چیاى شنگال ده‌وڵه‌مه‌نده به گژوگیاى جۆراوجۆر و له‌هه‌ردوو وه‌رزى به‌هار و هاویشنیش ده‌چێته ئه‌و چیایه بۆ هێنانى گژوگیاى نوێ.
باسی له‌وه‌شكردووه كه ئه‌و نه‌یتوانیوه تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بدۆزێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى رۆژانه سه‌ردانى ده‌كه‌ن داواى چاره‌سه‌رى هەریەک له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ، دەمار، هەناسە، هەوکردن، گەدە، گورچیلەى لێده‌كه‌ن.