مەلەوان و شاخەوانیشن
كچانى کاراتی خورماڵ تەمەنیان دوو ساڵە و پاڵەوانیان هەیە
964+
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
لە فێرگەی کاراتی کچانی خورماڵ، نزیكه‌ى 50 فێرخوازى گەنج و منداڵ، له هۆڵێكى بچو‌وكدا هه‌فتانه سێ رۆژ و ماوه‌ى دوو كاتژمێر سەرقاڵی مەشقن لەسەر هونەری وەرزشی کاراتی، به‌شى كچانى ئەم فێرگەیە نزیكه‌ى دوو ساڵه دامەزراوە.
سه‌نا فه‌ره‌یدوون، “یەکێکە لە یاریزانەکان نزیكه‌ى دوو ساڵه چووه‌ته ئه‌و فێرگه‌یه و له دوایین پاڵه‌وانیه‌تى سه‌ر ئاستى عێراق به‌شداریكردووه و توانیویه‌تى ئاستێكى زۆر به‌رز پێشكه‌ش بكات و توانیویه‌تى پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستبهێنێت”.
ئه‌و تەمەنی 16 ساڵەو دەیەوێت بچێتە هەڵبژاردەی عێراق، لەو بەرهەمەی 964 کە بەشداری کردووە هیوای ئەوە دەخوازێ کچانیش وەک ئەوان بتوانن بچنە فێرگەکە و راهێنان بکەن.
یاریزانانى ئه‌و فێرگه‌یه جگه له‌وه‌ى مه‌شقى سه‌ره‌كیان كاراتییه، هاوكات مانگانه‌ش شاخەوانی و مەلەوانی و پیادەڕەویش دەکەن، تاوەکو هێزی جەستە و تەرکیزییان زۆر بێت.
شوان كه‌مال، یه‌كێك له‌راهێنه‌رانى ئه‌و فێرگه‌یه ئەو بە 964ی وت، ئامانجى ئه‌وان ئه‌وه‌یه كچانى كاراتى شارۆچكه‌كه‌یان بگه‌یه‌نه لوتكه، وتیشى، “له‌دواین پاڵه‌وانیه‌تیدا به‌و ئه‌نجام و مه‌دالیایانه‌ى به‌ده‌ستیان هێنا سه‌رى شارێكیان به‌رزكرده‌وه”.
تیپی كاراتی خورماڵ له‌ساڵى 1992- وه دامه‌زراوه و خاوه‌نی چه‌ندین نازناوی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه، چه‌ند یاریزانێكیشیان له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دان، تیپى كچانیش نزیكه‌ى دوو ساڵه دامه‌زراوه.
سه‌ره‌كیترین كێشه‌ی ئه‌وان له به‌شداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا نه‌بوونی ئاسانکاریی و هاوكاری داراییە، هەروەک هێشتا هۆڵێكى گونجاویان نیه بۆ مه‌شق و راهێنانه‌كانیان.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا