زمانە لاوەکییەکە
لەرۆژی زمانی کوردیدا بۆتان چۆن لە کوردانەوە باسی دەکات؟
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ رۆژی زمانی کوردی بوو بۆتان لە بارنامەی کوردانەی ئەمجارەیدا باسی زمانی کوردی دەکات و دەلێت:
ئەو زمانەی ئێستا من قسەی پێدەکەم زمانی کوردی نییە زمانێکی لاوەکییە.
ئەم زمانەی من لە زۆرینەی کافتریا و چێشتخانەکانی کوردستان ناتوانی داوای برنج و مریشکێکی پێبکەیت بەبێ بەکارهێنانی وشەی عەرەبی
بەم زمانەی من ناتوانی لە زانکۆکانی کوردستان خوێندنی پێوە بکەیت.
بەم زمانەی من ناتوانی لەکوردستان لە لیستی خواردن و تابلۆی چێشتخانەکان بگەیت.
بەم زمانەی من ناتوانی کارێکت دەستکەوێت بەبێ زانینی زمانی تر.
بۆیە دەڵێم ئەم زمانەی من کوردی نییە چونکە بە یاسا زمانی کوردی زمانی فەرمی کوردستانە کەچی لەراستیدا وانییە.
تەماشای بەرنامەکەی بۆران بکەن تێدەگەن لەوەی زمانی کوردی لە چی قەیرانێکدایەوە و حەقە ئاوڕی جدی لێبدرێتەوە.