فیفا قبوڵی کرد
قەتەر میوانداری جامی عەرەبی دەکات
964+
سۆما حەکیم زادە
فیفا داوای یەکێتی تۆپی پێی قەتەڕی بۆ میوانداری جامی عەرەبی ساڵانی 2025، 2029 و 2033ی قبوڵکرد.
لە راگەیەندراوێکدا فیفا بڵاویکردووەتەوە: “لەسەر داوای یەکێتی تۆپی پێی قەتەر، ئەو وڵاتە میوانداری جامی عەرەبی دەکات لە ساڵانی 2025، 2029، و 2033”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بین سپۆرت، وەزیری وەرزش و لاوانى قەتەڕ، شێخ حەمەد بن خەلیفە وتی، خواستی قەتەر روونە، بەڵام وەک جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنە عەرەبییەکان هێشتا هیچ بڕیارێکی روونمان نییە.
حەمەد بن خەلیفە کە پێشتر سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر بووە وتییشی: ناوچەکە پێویستی بەو جۆرە پێشبڕکێ و یارییانە هەیە کە لە ژێر چەتری فیفا بەڕێوە دەچن.
قەتەر لە مانگی کانوونی دووەمی 2021دا میوانداریی دوایین خولی 16 تیپی عەرەبى کرد، کە جەزائیر لەسەر حیسابی تونس نازناوەکەی بردەوە.