هەرچى زێڕ و پارەیە دەیدزن

لە کەرکوک ژمارەیەک چەکدار هەڵدەکوتنە سەر ماڵى لێکۆڵەرى دەستەى دەستپاکى

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

ئەمڕۆ چوار شەممە 15.5.2024، چەند چەکدارێکى دەمامکدار بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی لێکۆڵەری دەستەی دەستپاک کەرکوک و بڕێکی زۆر پارە و زێر دەدزن بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێن .

برایەکى لێکۆڵەرەکە دەبەستنەوەسەرچاوەیەک ئەمنی لە بنکەی پۆلیسی ئازادی کەرکوک بە964ـی وت، لە گەڕەکی کەرامە بە ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پیک ئەپ دەبڵ کەسانێکی نەناسراوە کە دەمامکدار بوون هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ژنە لێکۆڵەرێکی دەستەی دەستپاکی کەرکوک، و برایەکی ئەو لێکۆڵەرە لە ماڵەکەدا دەبەستنەوەو سەرجەم پارە و زێری ماڵەکە دەدزن.

بە وتەى ئەو سەرچاوەیە، تۆمەتبارەکان بەرەو شوێنێکى نادیار هەڵاتوون و تائێستا دەستگیر نەکراون، بەڵام دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە و پێداچونەوەش بە کامێراکانی چاودێر گەڕەکەکە دەکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە کەرکوک بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌رچو...

لە کەرکوک بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌رچوو