964+
درەنگانێکى شەوى رابردوو هات
ئەمڕۆ چەند شوێنێک موچە دەگرن
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە دابەشکردنى موچەى خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، دابەشکردنى موچەى مانگى چوار دەستپێدەکات.
درەنگانێکى شەوى رابردوو، وەزارەتى دارایى هەرێم بڵاوى کردەوە، نزیکەی ١٦٨ ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
لەگەڵ گەیشتنى پارەکە، وەزارەتى دارایى هەرێم دابەشکردنى موچەى راگەیاند و بەم پێیەش بێت، ئەمرۆ، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، موچەکانیان وەردەگرن.