بەغدا : موچەی مانگی چوارمان نارد

+964

ژووری هەواڵ

فەرمانگەی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند دەستکرا بە خەرجکردنی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێم.

کەمێک پێش ئێستا پەیجی وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە: پشتیوان بە رێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و پاش رەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی، پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، فەرمانگەی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران و خاوەن پێداویستی تایبەت و موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی شارستانی و سەربازی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان.

964 لە هەواڵێکی پێشووتردا ئەوەی یەکلاکردەوە کە ئەمڕۆ یا سبەی بەغدا پارەکە دەنێرێت.
نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە 964ـى وت،”بەپێى بەدواداچوونەکانم لەگەڵ وەزارەتى دارایى عێراق، پێیان وتم ئەمڕۆ یان سبەینێ پارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەنێرین”.

هەر ئەمڕۆ سیپان شێروانى ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران بە 964ـى وت، لەم یەک دوو رۆژەدا بەغدا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانە دەکات.

وەزارەتی دارایی داوای خەرجكردنی موچەی وانەبێژانی خوێن...

وەزارەتی دارایی داوای خەرجكردنی موچەی وانەبێژانی خوێندنی باڵا لە بەغدا دەكات