بەرزان مەجید کێیە؟

دووپشکە داواکراوەکە لە سلێمانی دەستگیرکرا

964+
ئەحمەد مستەفا

وتەبیژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی (قاچاخچییە دووپشکەکەی) لە سلێمانی بۆ 964 پشتراستکردەوە، و سەلام عەبدولخالق وتی، ” رۆژی 12.5.2024، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،م) ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیرکرا”.

نزیک بە هەفتەیەکە، 964 لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە خۆجێیەکانی سلێمانی سۆراغی شوێنپێی کەسێکی کرد بە ناوی (بەرزان مەجید)، ئەو کەسەی بە دووپشک ناسراوە و تۆمەتبارە بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ، (وەک قاچاغچییەکی گەورەی کورد بە ناردنی خەڵک بۆ ئەوروپا) ناوی بیستراوە.

بەرزان مەجید، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی چەند وڵاتێکەوە داواکراوە، لەنێویاندا بەریتانیا، تۆڕی BBC بە پشت بەست بە داواکارییەکی پۆلیسی ئینتەرپوڵ کەیسی قاچا‌غچییەکی کوردی بڵاوکردەوە، شەوی 10.5.2024،  سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “ئینتەرپوڵ وەک دامەزراوەیەک ئەمنیی نێودەوڵەتیی داواکاری پێشکەش دەکات، رۆڵی ئۆپراسیۆن دەدرێت بە حکومەتە خۆجێییەکان”.

ئەو وتی، “لە کوردستانیش بەرزان مەجید یەکێک بووە لە داواکراوەکان، ساڵی رابردووش کەسێکی دیکە کە خۆی بە (بەرزان مینا) ناساند بوو و وە لە ئاستی نێودەوڵەتی داوا کرابوو، لە کاتی نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە رانیە دەستگیرمان کرد، بێگومان هەرکەسێک لەوانە شوێن پێیان دیاری دەکرێت و دەستگیردەکرێن، ئەگەر لە هەرێمی کوردستان بن”.

بەرزان هەر تەنیا خۆی نەبوو، بگرە بۆ چەند ساڵێک، ئەو و باندەکەی بەشێکی زۆری بازرگانی قاچاخچێتی خەڵکیان کۆنترۆڵکرد بوو (بە بەلەم و بارهەڵگرەوە – لە سەرانسەری کەناڵی ئینگلیزیدا) خەڵکیان دەپەڕاندەوە ناو بەریتانیا.

بەرزان مەجید لە تەمەنی 20 ساڵیدا و لە ساڵی 2006 بە قاچاغ و بە پشتی بارهەڵگرێکەوە خۆی گەیاندووەتە بەریتانیا، سەرەڕای ئەوەی دوای ساڵێک مۆڵەتی مانەوەی رەتکرایەوە، بەڵام چەند ساڵێکی دیکە لە بەریتانیا بە قاچاخ ماوەتەوە، تۆڕی BBC دەڵێت، “بەهۆی تاوانەکانی بەکارهێنانی دەمانچە و ماددەی هۆشبەرەوە بەرزان زیندانی کراوە”.

تا دواجار لە ساڵی 2015 دیپۆرتکراوەتەوە بۆ عێراق، دوای ماوەیەکی کەم لەوە، پێدەچێت مەجید کارێکی قاچاخچێتی خەڵکی لە برا گەورەکەیەوە وەرگرتبێت، کە لە بەلجیکا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا، پێدەچێت لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2021 باندەکەی سکۆڕپیۆن بەشێکی زۆری بازرگانی قاچاخچێتی خەڵکیان لە نێوان ئەوروپا و بەریتانیادا کۆنترۆڵ کردبێت.

رۆژی 12.5.2024 سەلام عەبدولخالق، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەوەی بە 964 وت، “زانیاریی هەیە لە تورکیا یان لە سلێمانی بێت، ئێمە دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ئەوەی پێویست بێت جێبەجێی دەکرێ”. ئەوکات 964 لەبەر زیان نەگەیاندن بە دۆخی گشتی کەیسەکە هەواڵەکەی بڵاونەکردەوە.

زانیارییەکانی ئینتەرپوڵ بە جۆرێکە، لە ئەنجامی کارەکانی تیمی دووپشک لە ساڵی 2018- ەوە زیاتر لە 70 کۆچبەر لە کاتی پەڕینەوە بە بەلەم گیانیان لەدەستدا وە و مانگی رابردوو پێنج کەس لە کەناراوەکانی فەرەنسا گیانیان لەدەستداوە، کە کچێکی تەمەن حەوت ساڵان لەنێویاندا هەبووە.

لە کاتێکدا ئەو تیمە توانیویانە، شەش هەزار پاوەند لە هەر کەسێک وەربگرن بۆ پەڕینەوە بە بەلەم لە رێگەی کەناڵ ئینگلیز و کاڵاس، مەزەندە دەکرێ نزیکەی 30 هەزار کەس لە ساڵی 2013 دا هەوڵی ئەو کارەیان دابێت و لە رێگەی ئەو گرووپەوە هەوڵی پەڕینەوەیان دابێت.

ئەمڕۆ 13.5.2024، سەلام عەبدولخالق، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەوەی بە 964 وت، “پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵۆگوڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ ) بە فەرمانی دادوەر توانرا لەرۆژی 12.5.2024 گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،م) ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیربکات.

ئەوەشی وت، “قاچاخچییەکە رادەستی یاساکراوە و لە ئێستادا بە ماددەی ( 5 ) لە یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە”.

چوار قاچاخچی دەیانویست 11 باز ببەنە دەرەوەی عێراق دەستگ...

چوار قاچاخچی دەیانویست 11 باز ببەنە دەرەوەی عێراق دەستگیرکران

قاچاخچی ئەو بەلەمەی کە بەهۆیەوە کوردێک خنکا دادگایی کر...

قاچاخچی ئەو بەلەمەی کە بەهۆیەوە کوردێک خنکا دادگایی کرا

لە زاخۆ تەقەکراو و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و دوو ئاسا...

لە زاخۆ تەقەکراو و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و دوو ئاسایش برینداربوون