لە رێگای دهۆک - زاخۆ

کەسێک گیانی لەدەستدا و 12ـەی دیکەش بریندارە

964+

زەید کۆچەر

سەر لەبەیانی ئەمرۆ رووداویکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویداوە لە جۆری مازدا و تۆیۆیتا  لە ئەنجام دا کەسێک گیانی لەدەست دا و 12 کەس برینداربوون.

رووداوەکە لە شەقامی سەرەکی دهۆک – زاخۆ روویداوە و نزیکەی کاتژمێر 8:00 بەیانی بووە.

موقەدەم بەدرخان کۆچەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای سێمێل بە 964ـی وت، لە ئەنجامی ئەو رووداوە هاتوچۆیە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

وتیشی، بەشێک لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک و بەشێكی دیکەیان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆن.

مەتین جەمیل، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆک بە 964ـ وت، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێکی تەمەن 25 ساڵی گیانی لەدەستداوە سێ لە بریندارەکان ئیستا لەهۆلی نەشتەرگەریدان و بریندارێکی دیکە لەژێر چاودێری چڕە و دۆخی ئەوانی دیکە باشە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا