964 هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر سكاڵا له‌سه‌ر دوو راوچی تۆمار ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ یەکشەممە 12.5.2024 فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە رێگای هۆبەی یاسایی فەرمانگە بە فەرمی سکاڵای یاسایی تۆمارکرد لەسەر ئەو دوو راوچییه‌ی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەردەکەون و 13 كه‌ویان کوشتووه، ئه‌مه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له 964.
دڵشاد هیرانی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، دوو راوچییه‌كه لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی راوكردن و كوشتنی 13 كه‌ویان بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه وەک هاندانێکیشە بۆ خەڵکی دیكه بە هەمان شێوە راو بکەن، بۆیه سكاڵامان له‌سه‌ر تۆمار كردن.
وتیشی، ئەم کارە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی ژینگەیی کە لە نوێترین رێنمایی ژمارە (1ی ساڵی 2023)دا هاتووە، پێویستە راوکردن لە کاتی دیاریکراوبێت و پێویستە کەسی راوچی بە فەرمی مۆڵەتی راوکردنی هەبێت، به‌ڵام ئەم سەرپێچیکارانە سەرپێچی ئەم رێنماییانەیان کردووە.
ئاشكراشی كرد، به‌دواداچوونمان كردووه و زانیارییه‌كانمان به دادگا داوه، كه كاره‌كه له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كراوه و ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌شمان وه‌رگرتووه.
به وته‌ی هیرانی، ئه‌و دوو كه‌سه تاوانی ژینگەییان ئەنجام داوە، بۆیه پێویسته سزا بدرێن.
تۆڕی 964 ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له دوێنێوه ئه‌م گرته‌ڤیدیۆیه‌ی ده‌ستكه‌وتبوو كه‌سێك 13 باڵنده‌ی كوشتووه و به ئاشكراش له سۆشیال میدیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنى ئه‌و كه‌سه‌كه نادیار بوو، نه‌ده‌كرا بێ زانیاری ورد كارى له‌سه‌ر بكرێت.
هاوكات مه‌فره‌زه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیسی ژینگه له سنوورى دهۆك، ده‌ستیان به به‌واداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه كرد كه 13 باڵنده‌ى كوشتووه.