50 یارى بەبێ دۆڕان

هێز نییە لیڤەرکوزن راگرێت

964+

وریا فەتاح

شەمەندەفەرى سەرکەوتنەکانى یانەی بایەرلیڤەرکوزنی ئەڵمانی ناوەستێت و هەرچى دێتە بەردەمى رایدەماڵێت، ئەمجارەش سەرکەوتنێکى گەورەى نووسییەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى 33ـى خولى بۆندسلیگاى ئەڵمانیا، ئەمشەو بایەرلیڤەرکوزن بوو بە میوانى یانەى بۆخوم، کوڕانى ئەلۆنسۆ هەرچەندە پێویستیان بە بردنەوە نەبوو، چونکە نازناوەکەیان یەکلایى کردووەتەوە، بەڵام رەحم و بەزەییان نەنواند و بە پێنج گۆڵى بێ وەڵام یارییەکەیان بردەوە.

ئەم بردنەوەیە، بردنەوەى ژمارە 27 بوو لە خولى ئەڵمانیا و تەنیا لە شەش یاریدا یەکسان بوونە و شکستیان نەهێناوە، هەروەها خاوەنى 87 خاڵن، جگە لەوە لە 50 یارى ئەم وەرزەى سەرجەم خول و پاڵەوانیەتییەکاندا تووشى هیچ شکستێک نەهاتوون و ژمارەى پێوانەیى ئەوروپایان گرتووەتە دەست.

لیڤەرکوزن بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی ئەڵمانیا

لیڤەرکوزن بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی ئەڵمانیا