ئاهەنگى یاریزانانى لیڤەرکوزن فۆتۆ:X وێنە: AFP
کۆتایى بە حوکمڕانى بایرن هێنا
لیڤەرکوزن بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی ئەڵمانیا
964+
وریا فەتاح
یانەى بایەرلیڤەرکوزن بە سەرکردایەتى چابى ئەلۆنسۆی راهێنەری لاوی ئیسپانی، بووە پاڵەوانى بۆندسلیگاى ئەڵمانیا.
بۆ یەکەمجارە لە مێژوویدا، یانەى بایەرلیڤەرکوزن بوو بە پاڵەوانى خولى ئەڵمانیا و کۆتایى بە سەردەستى و حکومڕانى بایرن میونشن هێنا.
بە بردنەوەى یارییەکەى ئەمڕۆی بە ئەنجامى 5-0 گۆڵ لە یانەى ڤیردەربرێمەن لە گەڕی 29، یانەى بایەر لیڤەرکوزن بووە پاڵەوانى خولى بۆندسلیگاى ئەڵمانیا، هەرچەندە هێشتا پێنج هەفتە لە خولەکەدا ماوە.
لیڤەرکوزن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجامى یارییەکانى داهاتوو، توانى 79 خاڵ کۆبکاتەوە و ببێتە پاڵەوان و ئێستا لەگەڵ بایرنى خاوەن پلەى دووەم جیاوازییەکەى 16 خاڵە.
لیڤەرکوزن لە 25 هەفتەى خولەکەدا براوە بووە و هیچ دۆڕاندنێکى نییە و تەنیا لە چوار یاریدا یەکسان بووە.