نەخۆشخانەی هەرس و جگەری سلێمانی - وێنە: تەندروستی سلێمانی
لە ماوەی مانگی رابردوودا
لە سلێمانی 45 نەشتەرگەریی جگەر ئەنجام دراوە
964+
پێشەوا محەمەد
تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مانگی یەکی ئەمساڵ هەزار و 813 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان کردووە و 45 نەشتەرگەریش کراوە.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەو ژمارەیە 136 نەخۆشیان داخڵ کراون و 135 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردووە.
هەر لەو مانگەدا 223 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 105 هەناوبینی كۆڵۆن و 35 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 15 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، 50 وەرگرتنی نموونە بە سۆنەر و 16 وەرگرتنی نموونە لە جگەر كراوە، هەروەها 63 سۆنەر و 97 تیشك و سێ پشكنینی سیتی سكان لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراوە و پشکنینی خوێن بۆ 730 نەخۆش کراوە.
لە مانگی یەکی ئەمساڵدا هەزار و 683 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەیان کردبوو.