هاتوچۆى چۆمان – حاجى ئۆمه‌ران ئاساییه
پلێته‌كانى پرده ئاسنینه‌كه‌ى ئازادى گۆڕدران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى كێشه و گرفت بۆ یه‌كێك له پرده ئاسنییه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران دروست بوبوو، ئه‌مڕۆ پرده‌كه له‌لایه‌ن تیمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى سۆران چاكرایه‌وه.
پرده‌كه له نزیك گوندى ئازادى له سنوورى ناحیه‌ى حاجی ئۆمه‌رانى سه‌ر به قه‌زاى چۆمانه، به‌هۆى شكانى یه‌كێك له پلێته‌كانى ماوه‌ى نزیكه‌ى كاتژمێرێك هاتوچۆى راگرتبوو.
خوسره‌ت سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاوه‌دانكردنه‌وه و رێگاوبانى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى وت، پلێته‌كانى پرده‌كه‌ى ئازادى گۆڕدران و ئێستا هاتوچۆ به‌سه‌ریدا ئاساییه.
وتیشی “به‌رده‌وام چاودێری ئه‌م پردانه ده‌كه‌ن له هه‌ر كێشه‌و گرفتێك پارچه یه‌ده‌گمان هه‌یه و چاكیان ده‌كه‌ینه‌وه”.
پێشتریش له رۆژى 27.3.2024 كێشه له پلێته‌كانى ئه‌م پرده دروست بوبوو، به‌ڵام ئه‌وكاتیش زوو چاككرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاككردنى رێگاوبانى سۆران ده‌ستیكه‌وتووه، لە سنووری پارێزگاری هەولێردا 50 دانه پرد هەن، زۆرینەیان دەکەونە ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى سۆران کە ژمارەیان 42 پردە و به‌شێکیان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگاى هاملتۆن و له ئاسن دروستكراون.