چەند مەرجێک دانراون
كتێبخانه گشتییه‌كانی راپه‌ڕین: ژمارەی سپاردن دەدەین بە نوسەران
964+
ژووری هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتییه‌كانی راپه‌ڕین رایگەیاند، ژماره‌ی سپاردن دەدات بە نوسەرانی سنوری ئیدارەکە بە مەبەستی چاپكردنی كتێبەکانیان.
پێویسته نوسه‌ر، وێنه‌یه‌ك له ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ی به پرێنتكراوی و له‌سه‌ر كاغه‌ز, هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سیدی، له‌گه‌ڵ كۆپیه‌ك له كارتی نیشتیمانیی خۆی پێشكه‌ش به لیژنه‌ی ژماره سپاردن بكات له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
بەگوێرەی مەرجەکانی پێدانی ژمارەی سپاردن، دەبێت نوسەر ناوی ئه‌و چاپخانه‌یه بداته لیژنه‌كه، له‌گه‌ڵ زانینی تیراژی كتێبه‌كه‌ی.
مەرجێکی دیکە ئەوەیە کە “ژماره‌ی سپاردن نادرێته ئه‌و كتێبانه‌ی ته‌شهیریان بۆ سه‌ر كه‌سێك، یان له كه‌دار كردنی پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵیان تێدایه”.
دیاری وەستا عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، لەپاش پێدانی ژمارەی سپاردن، نوسەر ئازادە لەوەی كتێبەكەی دەفرۆشێت یان بە دیاری دەیبەخشێت.
بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکان، لە هەرێمی کوردستان 104 کتێبخانە هەن کە هەشت دانەیان کتێبخانەی گشتین، لەمەودوا نوسەرانی راپەڕین بۆ وەرگرتنی ژمارەی سپاردن پێویست ناکات بچنە شارەکانی دیکە.
سەرەتای ساڵی رابردوو، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند، هەر نوسەرێك ئەگەر پێنج مەرجی تێدابێت 500 ژمارەی بۆ چاپدەكرێت، بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەكی لێوەربگیرێت، سەرجەم كتێبەكانیش دەدرێتەوە بە خاوەنەكەی.
مەرجەكانی وەزارەتی پەروەردە ئەمانەن:
یەكەم: دەبێت كتێبەكە خزمەت بە بیر و هزری نیشتیمان و نەتەوەیی بكات.
دووەم: پێویستە كتێبەكە خزمەت بە زمانی كوردی بكات.
سێیەم: دەبێت كتێبەكە خزمەت بە بواری پەروەردە بكات.
چوارەم: دەبێت كتێبەكە خزمەت بە پێكەوەژیان بكات.
پێنجەم: دەبێت كتێبەكە خزمەت بە ژینگە بكات.