بەگری شارستانی: زیانی گیانی نەبووە

ماڵێک لە گەڕکی قەندیلی قەزای سۆران ئاگری گرت

964+
ئەحمەد مستەفا

بەهۆی شۆڕتی کارەباوە، ماڵێک لە قەزای سۆران ئاگری گرت، وتبێژی بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، “تەنیا زیانی ماددی هەبووە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12.5.2024، رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە 964ـی وت، “ئاگادارکراینەوه کەوا ماڵێک لە گەڕەکی قەندیل ئاگری گرتووە لە قەزای ناوەندی سۆران، دوای ئاگادار کردنەوە تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و زیانەکان کەمتر بکەن”.

ئەو وتەبێژەی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی راپۆرتی تیمەکانمان لە ئاگر کوژێنەوەی سۆران و تیمی لێکۆڵەر، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی رووداوەکە نەکەوتووە، تەنیا زیانی ماددی بەر ماڵەکە کەوتووە و ژمارەیەک کەلوپەل زیانیان بەرکەوتووە”.

ئەو وتەبێژە ئەوەشی وت، “لەهەر رووداوێکی نەخوازراو، هاوڵاتییانی قەزاکە دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆڵی ژووری بزوێنەر لە بەرێوەبەرایەتیمان بکەن، بەم ژمارە 115 و هەریەک لە هێلەکانی کۆرەک کە بێ بەرامبەرە، ئەوانیش ژمارە ( 07502401171) و (07507966355)”.

تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لەسەر رووداوەکە؛