داری سنۆبەر سووتاوە

لە دهۆک ئاگر لە شاخی کێلیا شەدا کەوتووەتەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە شاخی کێلیا شەدا لە دهۆک کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، “ئاگر لە شاخی کێلیا شەدا کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان”.

پیاوەکەی بەرگری شارستانی وتیشی، “تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نادیارە، گومان دەکەن لە پاشماوەی گەشتیاران ئاگرەکە دروست بوبێت”.

بەهۆی ئاگرەکە چەند دارێكی سنەوبەر و پووش و پەڵاشێکی زۆر سووتاون.

بەرگری شارستانی دهۆکیش لە رێگای 964 ەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتی سەیران ئاگر نەدەنە دەست منداڵ و ئاگر لە دوای خۆیان جێ نەهێڵن.

کێلیا شەدا شاخێکە دەکەوێتە نزیکی بەنداوی دهۆک، لە وەرزی بەهار خەڵک بە مەبەستی گەشتکردن رووی لێدەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد عەبدوڵا