سروشت کامەران

“رۆڵ بینین لەگەڵ ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا ئاسان نییە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەکتەری فیلم و دراما کۆمیدییەکان سروشت کامەران، بەمزوانە لە فیلمێکی نوێدا دەگەڕێتەوە سەر شاشەی سینەماکان و دەشڵێت، رۆڵ بینین لەگەڵ ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا ئاسان نییە.

بارودۆخ و گوزەرانی خەڵکی نمایشکردنی فیلمی “خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا”ی دواخست، سروشت کامەران کە یەکێکە لە کارئەکتەرانی فیلمەکە تایبەت بە 964 وتی، “بە دیاریکراوی ناتوانم بڵێم کەی نمایش دەکرێت بەڵام زۆر نزیکە، جگە لەوەش ئامادەکاری بۆ وەرزێکی تری پەتریپۆت دەکەین”

سروشت کامەران باسی لەوەش کرد کە بۆ دراما و شانۆییەکی تریش کاری کردووە و قەرارە ئەمساڵ تەواو بێت و وتیشی،” رۆڵ بینین لەگەڵ ئەحمەد جۆڵا و ماهیر حەسەن ئاسان نییە، بەڵام توانیم سەرکەوتووبم”

سروشت کامەران لە شاری سلێمانی لە دایكبووە، لە منداڵییەوە کاری نواندنی کردووە و لە درامای ” پرۆفیشاڵ” ناوبانگی بەدەستهێنا و زیاتر ناسرا.

داڕشتنەوەی: پەری ساڵح

فیلمی

فیلمی "خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا" بۆ جەژن نمایش ناکرێت