وه‌زاره‌تى ژینگه بەشدارە
بۆ کاری هاوبەش ده‌زگاى مینی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەزگای گشتی كاروباری مینى هه‌رێمی کوردستان، یاداشتی لێكتێگەیشتنى لەگەڵ وه‌زاره‌تی ژینگه و فەرمانگەی كاروبارى مینى به‌غداد واژۆكرد، كه په‌یوه‌ندیداره به بوارى كاروبارى مین له‌نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.
یاداشته‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8.5.2024 له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له جه‌بار مسته‌فا، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نزار ئامێدی وه‌زیری ژینگه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ واژۆ كرا.
عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی ده‌زگاى مینى هه‌رێم خاڵه‌كانى ناو یاداشته‌كه‌ى بۆ 964 ئاشكرا كرد، كه گرنگترینیان بواره‌كانی كاركردنى هه‌ردوو لایه لەسەر بنەماى یه‌كسانى و هاوبەشى لەبەرنامەى كاروبارى مین.
وتیشی “ستراتیژی نیشتمانی، پێوه‌ره نیشتمانییەکان، ئاڵوگۆری شاره‌زایی، راهێنان و په‌یماننامه و چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه په‌یوه‌ندیدارن به كاروباری مین خاڵه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ن”.
به‌قسه‌ى عه‌لى میرانى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هه‌ردوولا كارده‌كه‌ن بۆ بوونی ئه‌م جۆره لێكتێگه‌یشتنه و ئه‌م یاداشته ده‌كه‌ن و به‌قسه‌ى ئه‌وان كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و به‌رنامه‌ی كاروباری مین له عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی.
پێشتر میرانى به 964ـى وتبوو، تا ئێستا حكومه‌تى فیدڕاڵ هیچ هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌كى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى مینى هه‌رێم نه‌كردووه و ئه‌وه‌ى كراوه له‌هه‌رێم ده‌زگاكه‌یان له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌وه ئه‌نجامیان داوه.
به‌پێی ئامارێكی ده‌زگاى مین، له هه‌رێمی كوردستان، رووبه‌رى 776 كیلۆمه‌تر دوجا زه‌وى به مین چێندراو له‌و رووبه‌ره‌ش له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1992 كه ده‌ست به كارى پاكسازى كراوه، نزیكه‌ى 60%ـى ئه‌و خاك پاككراوه‌ته‌وه رووبه‌رى 255 كیلۆمه‌تر دوجا ماوه.