ناویان ناوە زیرەک
لە قەسابخانەکان شاخی مەڕ دەهێنن و چەقۆی لێ دروست دەکەن
964+
سوڵەیمان رەحیمی – بۆکان
دوو برا لە بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پیشەی دروستکردنی چەقۆ بژێوی ژیانیانە، ئەوان بەشێک لەو چەقۆیانەی دروستی دەکەن پێکهاتەکەی لە شاخی مەڕە و لە قەسابخانەکان رۆژانە کۆی دەکەنەوە.
ئەوان لە خۆشەویستییان بۆ حەسەن زیرەک، ناویان لە پیشەکەیان ناوە زیرەک و هەر بەدەم گۆرانییەکانی ئەویشەوە سەرقاڵی کارکردن دەبن.
بەیانیان زوو، دەست دەکەن بە گەرمکردنی شاخەکان و ئەو بەشەی کە دەکرێ لە دروستکردنی چەقۆدا بتەوبێت و کاریگەری لەسەر شکانی کلک یان بڕەڕی چەقۆکە نەبێت، لەنا قەباخی شاخت مەڕەکەدا کە گەرم کراوە دەریدەهێنن.
ئەو چەقۆیانەی دروستی دەکەن، بۆ چێشت لێنان، خۆپارێزی و چەقۆی شاخەوانی و دەشت بەکاردەهێنن، جگە لە شارەكانی رۆژھەڵاتی کوردستان، لە هەرێمی کوردستانیش خواست لەسەر چەقۆکانیان هەیە و ھەناردەی دەكەن و خەڵک دەیکڕن.
یەکێک لە براکان، بەشێک لە ماڵەکەی تەرخان کردووە بۆ دروستکردنی چەقۆکان، وەک كارگەیەک وایە و بە دوو قۆڵی لە سەرەتاوە تا كۆتا ھەموو كارەكان پێکەوە دەكەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا