لە جیهاندا کەمتر لە 100 حاڵەتى لەو شێوەیە هەیە

لە سکى کچێکى تەمەن سێ مانگ کۆرپەیەکى شێواو دەرهێنرا

964+

وریا فەتاح

لە نەخۆشخانەى ژنان و منداڵانى کەرکوک نەشتەرگەرییەکى دەگمەن ئەنجامدرا کە لە جیهاندا کەمتر لە 100 حاڵەتى لەو شێوەیە تۆمار کراوە.

زیاد خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، تیمێکی پسپۆڕی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان، توانیان نەشتەرگەرییەکى دەگمەن بۆ کچێکی 3 مانگان ئەنجام بدەن کە بەدەست رشانەوەی بەردەوام دەیناڵاند و لە دواى لە دایکبوونیەوە وەرەمێکى گەورە لە سکیدا بوو کە ببووە هۆى ئەوەى قەبارەی سکی لەگەڵ تەمەنی منداڵەکەدا نەگونجاو بێت.

بە قسەى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە بێت، منداڵەکە راستەوخۆ لە هۆڵی نەشتەرگەری منداڵان وەرگیراوە و دوای ئەوەی پشکنینی تاقیگەیی و تیشک و سۆنەرى بۆکراوە، دەستکراوە بە نەشتەرگەرییەکە و وەرەمە گەورەکە کۆرپەلەیەکى شێواو بووە و لە ریخۆڵەى منداڵەکە جیاکراوەتەوە.

لەبارەى تەندروستى کچە سێ مانگییەکە، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە ئاشکراى کردووە کە تەندروستى زۆر باشە و بەبێ کێشە نەخۆشخانەى جێهێشتووە.

نەشتەرگەرییەکە لەلایەن تیمێکی پزیشکی تایبەتمەندەوە بە سەرپەرشتی راوێژکاری نەشتەرگەری منداڵان و تازە لە دایکبووان، دکتۆر عادل عەبدول مەجید و بە هاوکاری دکتۆر فاتیمە عادل، پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان، دکتۆر سالم سوڵتان، پسپۆڕی بێهۆشکردن، ئەنجامدراوە.

نەخۆشخانەکەش لە راگەیەنراوێکدا، ستایشى تیمەکە دەکات و نەشتەرگەرییەکە بە دەستکەوتێکى گرنگ بۆ تەندروستى کەرکوک ناودەبات.

لە کەلار منداڵێک لەدایکبووە دڵى لاى راستە و گوێچکەشى ن...

لە کەلار منداڵێک لەدایکبووە دڵى لاى راستە و گوێچکەشى نیە