ساغكردنەوە
شەوی رابردوو لە گوندی لوبنانی چی روویدا؟
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو ئاگركه‌وتنه‌وه له سیستمی غاز له پرۆژه‌ی گوندی لوبنانی له هه‌ولێر روویداوه، 964 به‌دواداچوونی بۆ كرد و ده‌ركه‌وت شتێكی له‌و جۆره رووینه‌داوه.
موقه‌ده‌م مامه‌ند ساڵح بەڕێوه‌بەری لیژنەی سیستمی غاز لە بەڕێوه‌بەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5.5.2024 به 964ی راگه‌یاند، “تائێستا له بوونی حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له سیستمی غازی گوندی لوبنانی ئاگادار نەكراوینه‌ته‌وه، به‌ڵام رووداوێك هه‌بوو، كه ئۆتۆمۆبێلێك بووە و سیستمی غازی كاری كردووه، به‌هۆی شۆرتی كاره‌بای ناو ئۆتۆمبێله‌كه، گڕی گرتووه”.
وتیشی، رووداوه‌كه كاتژمێر 1:20ی شه‌وی رابردوو بوو.
964 په‌یوه‌ندی به هێڵی فریاكه‌وتنی خێرای 115ی ئاگركوژێنه‌وه كرد، ئه‌وان پشتڕاستیان كرده‌وه، كه رووداوی سووتانی ئۆتۆمبێلێك له شه‌وی رابردوودا هه‌بوو، به‌ڵام هیچ ئاگرێك له سیستمی غازی گوندی لوبنانی رووینه‌داوه.
گوندی لوبنانی، پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونه له شاری هه‌ولێر و ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی به‌حركه، كه جگه له شوقه و ڤێلا، هوتێل و كافیتیریا و بازاڕ و ئۆفیسی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاشی تێدایه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا