ئۆتۆمبێلى پێده‌كڕن
ئه‌مریكا نیو ملیۆن دۆلار بۆ ده‌زگاى مینى هه‌رێم دابین دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڕی نیو ملیۆن دۆلار بۆ دەزگای مین دابین دەکات و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى ئه‌م ده‌زگایه‌ش ده‌ڵێت، بۆ كڕین و دابینكردنى هۆكاره‌كانى هاتوچۆیه.
عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی له ده‌زگاى مینى هه‌رێم به 964ـى وت، پاره‌كه له‌لایه‌ن به‌شی له‌ناوبردنى چه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دابین ده‌كرێت و له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له جنێف ئه‌و یارمه‌تیدانه‌ى ئه‌مریكا بۆ هه‌رێم دووپات كراوه‌ته‌وه.
وتیشی “یارمه‌تیه‌كه بۆ كڕینى ئۆتۆمبێله بۆ تیمه‌كانى ده‌زگاكه‌مان كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كێشه‌و كه‌موكوڕیمان له هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه هه‌یه”.
به‌قسه‌ى عه‌لى میرانى تا ئێستا ئه‌و یارمه‌تییه‌ى ئه‌مریكایان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و به‌شێوه‌ى كاشیش به‌ده‌ستیان ناگات، به‌ڵكو له رێگه‌ى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به‌و پاره‌یه ئۆتۆمبێلیان بۆ دابین ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، تاوه‌كو ساڵى 2019 ده‌زگاى مین ئۆتۆمبێلى بۆ كاره‌كانى خۆى به‌كرێى ده‌گرت، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم به‌كرێگرتنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى راگرت و ئه‌مه‌ش كێشه‌و گرفتى بۆ كاروباره‌كانى ده‌زگاكه دروستكردووه.
پێشتریش عه‌لى میرانى به 964ـى وتبوو، ده‌زگاكه‌یان پێویستی به زیاتر له 50 ئۆتۆمبێله به‌تایبه‌تیش بۆ تیمه‌كانى پاكسازى.