ترێندی هەفتە
هونەرمەند زەکەریا دەرکەوتەوەو شاجوانیش دەڵێ ژینگە پیس مەکەن
964+
پەری ساڵح
هەواڵە هونەرییەکانی ئەم هەفتەیە گەرمە و پڕە لە بابەتی جۆراوجۆر، دیارترینیان هەواڵی هونەرمەندی کورد زەکەریا عەبدوڵا بوو، لەولاشەوە کچێکمان بووە شاجوانی ژینگەی جیهان و داوا دەکات ژینگە پیس نەکەن.
هەریەک لە هونەرمەندان ئارش عوسمان و کەمال محەمەد و رۆژان محەمەدزادە کلیپێکی نوێیان بڵاوکردەوە، بەناوەکانی غەریبە، ئەلۆ ئەلۆ، ، ژیان.
-مەستی عیشق، ئەمە ناوی فیلمێکی ئێرانی و تورکیە کە بووەتە باسە گەرمەکەی سۆشیال میدیا و جیهانی سینەما، تەنیا لە یەکەم رۆژی نمایشی لە ئێران 50 هەزار بینەری تێپەڕاند و زیاتر لە سێ ملیار تمەن داهاتی هەبووە، چیرۆکەکەی مێژووییە و باس لە ژیانی شەمسی تەبرێزی و مەولانای ڕۆمی دەکات.