دوای هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر

هێشتا دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی نەبووەتەوە

964+

فەهمی نەبی

دوای پێنج رۆژ لە وەستانی هەناردەکردنی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی غازی کارەبای هەولێر، کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەکانی وێستگەکە دەستیان کردەوە بەکار، بەڵام بەهۆی کەمی فشاری غاز هێشتا دوو یەکەی وێستگەکە نەکەوتوونەتەوە کار.

سەرچاوەیەک لە وێستگەی بەرهەمهێنانی غازی کارەبای هەولێر بە 964ی راگەیاند، “هێشتا دۆخی کارەبا لە وێستگەکە ئاسایی نەبووەتەوەو دوو لە وێستگەکانمان نەکەوتوەتەوە کار، ئەمەش بەهۆی فشاری کەمی غاز لە کۆرمۆرەوە کە هۆکارەکەی نازانرێت”.

وێستگەی بەرهەمهێنانی غازی کارەبای هەولێر دەکەوێتە نزیک گوندی پیرداود لەرۆژئاوای شاری هەولێر، هەشت یەکەی هەیە و لە دۆخی ئاسایی تەنیا حەوت یەکەیان کار دەکات و 700 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تەنیا 500 مێگاوات کارەبا لە وێستگەکە بەرهەمدێت.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە 964ی راگەیاند، وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی ئاسایی کردنەوەی دۆخەکەیە.

دوای ئەوەی شەوی هەینی بە درۆنێک کێڵگەی غازی کۆرمۆر پێکرا و چوار کارمەندی یەمەنی گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەنراوێکدا وتی، بەهۆی ئەو هێرشەوە 2500 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووەو لەرێگەی سەرچاوەکانی دیکەوە توانیویانە 1600 مێگاوات کارەبا دابین بکەن.

ئەو کات ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە 964ی راگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان وەکو ژێرخان توانای بەرهەمهێانی نزیکەی 7000 مێگاوات کارەبای دەبێت، بەڵام لەبەر نەبوونی غازی پێویست بەر لەم هێرشەی سەر کۆرمۆر لە نێوان 3500 تا 4000 مێگاوات کارەبامان هەبووە.

تانکەرەکانی غازی ماڵان بۆ چوونە کۆرمۆر ئامادە دەکرێن

تانکەرەکانی غازی ماڵان بۆ چوونە کۆرمۆر ئامادە دەکرێن

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی کۆرمۆر بو...

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی کۆرمۆر بوو بە چوار کەس