کامیل ژیر

نوسەر و سیاسەتمەدارێکی کورد کۆچی دوایی کرد

64+

توانا نەقی

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی نوسەر و سیاستەمەداری دیاری کوردستان کامیل ژیر لە تەمەنی 90 ساڵی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

شوان هیوا برازای کامیل ژیر بۆ 964 وتی، ساڵانێکی زۆرە مامی نەخۆشە و لەسەر جێگەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردووە و هەر نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گردی سەیوان بەخاک دەسپێردرێت.

کامیل ژیر لەساڵی 1934 لەدایکبووە و جگەلەوەی نوسەر و سیاسەت مەدارێکی دیار بووە، لەهەمانکاتدا شاعیر و پارێزریش بووە.

ئەندامی حزبی شیوعی عێراقی بوە لە ساڵانی 1948 بۆ 1958، هەروەها دامەزرێنەرو ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی و ژ‌یانەوە و یەکێتی کورد (کاژ‌یک) بووە.

کامیل ژیر ساڵی 2004 لە دامەزرێنەرانی کۆڕی سەربەخۆیی کوردستان بووە، سەرپەرشتیاری گۆڤاری ھیوا بووە ھەروەھا سەرپەرشتیاری رۆژ‌نامەی سەربەخۆیی ئۆرگانی پاسۆک بوە، ساڵی 1974 بۆ 1975 دادوەر و پشکنەری داد بووە لە شۆڕشی ئەیلول.

نووسەر و مافناس جەمال بابان کۆچی دوایی کرد

نووسەر و مافناس جەمال بابان کۆچی دوایی کرد