کۆیە
لە رووداوێکى هاتووچۆدا پزیشکێک گیانى لەدەستدا
964+
گۆڤەند فەتاح-کۆیە
رووداوێکى هاتووچۆ لەناو شارى کۆیە روویدا و بەهۆیەوە پزیشکێک گیانى لەدەستدا و کەسێکى دیکەش بریندار بوو.
رووداوەکە بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە، لە نزیک مزگەوتى خێرخوازان لە شارى کۆیە روویداوە، بەهۆیەوە پزیشکێکى ددان گیانى لەدەستداوە و کەسێکى دیکەش بریندار بووە.
رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرى فۆرد ئێکس پلورەر و فۆرد پیک ئەپێک رویداوە.
هاتووچۆى کۆیە سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە و تەرمى پزیشکەکە و بریندارەکەش گەیەنراون بە نەخۆشخانە.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح