وۆرکشۆپێکیش بەڕێوەچوو

كاری تیمەكانی زانكۆ و شوێنەوارناسانی ئیتالیا له‌ هه‌ولێر نمایش كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی بۆ كاری تیمەكانی زانكۆ و شوێنەوارناسانی ئیالیا له‌ كوردستان نمایش كرا و وێنه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ پێشاندرا، كه‌ شوێنه‌وارناسانی ئیتالی كاریان تێدا كردووه‌، هەروەها ۆرکشۆپێکیش بۆ کاری تیمەکە ئەنجامدرا.

پێشانگه‌كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29.4.2024 له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌ و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری كوردستان و كونسوڵی ئیتالیا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌بوون.

پێشانگەكە لەلایەن كونسوڵگەریی ئیتاڵیا بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رێكخرابوو، تێیدا لە رێگەی نمایشكردنی وێنەدا، بەشێك لە كار و چالاكی و پرۆژەی شوێنەواریی تیمەكانی زانكۆ و شوێنەوارناسانی ئیتالیا، كە لە هەرێمی كوردستان لە بواری هەڵكۆڵین و جێبەجێكردنی پرۆژەی شوێنەواریدا كردوویانە، خرایەڕوو.

لە دهۆک 24 پێگەی شوێنەواری نۆژەندەکرێنەوە

لە دهۆک 24 پێگەی شوێنەواری نۆژەندەکرێنەوە

لە پێشانگه‌كەدا، هەروەک راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی لە پەیجی خۆیان ئاماژەی پێداوە، لە رێگەی نمایشكردنی وێنە و خستنەڕووی زانیارییەوە كاركردنی تیمە ئیتالییەكان بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی فەرمانگە شوێنەوارییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خرایەڕوو، لەوانە: پرۆژەی شوێنەواری گردی مەترەب، شوێنەواری پیسان لە رانیە، باژێرا، پرۆژەی ریلاند، دووبارە دروستكردنەوەی دیمەنەكانی بەنداوی موسڵ و هەڵكۆڵینی شوێنەوارناسی ئاسنگەران و شوێنەوارناسی لە چیای زاوا و نەینەوا، دەشتی هەولێر و چەند پێگەیەكی دیكه‌ی شوێنەواری لە هەرێمی كوردستاندا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ ئێوارە وۆركشۆپێكی تایبەت بە خستنەڕووی ئەركە شوێنەوارییەكانی تیمە ئیتالییەكان لە هەرێمی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا كارە شوێنەوارییەكانی تیمی ئیتالییەكان بە هاوكاری و هاوبەشی لەگەڵ فەرمانگە شوێنەوارییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خرانەڕوو.

داوای بە دامەزراوەییکردنی کەرتی شوێنەوار دەکرێت

داوای بە دامەزراوەییکردنی کەرتی شوێنەوار دەکرێت