هەواڵ و رووداوەکانی ئەمڕۆ
سەرچاوەیەک: لەسەر نوسراوێک دەستپاکی و خوێندنی باڵا کۆدەبنەوە
964+
ژووری هەواڵ
لەسەر ئەوەی دەستپاکی بە وەزارەتی خوێندنی باڵای وتووە، پڕۆسەی خوێندن بۆ ساڵی 2023 بۆ 2024، دەستپاکی زانستی و ئەکادیمی لەدەستداوە، سبەی بڕیاریان هەیە هەردوولا کۆببنەوە.
لەسەر نوسراوێک سبەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەستەی دەستپاکی کۆدەبنەوە
بارهەڵگرەکان نەک سایدی یەکەمی چوون، بەڵکو رێگای چوون بۆ گوندەکانی سکتان – یان گرتووە، حاڵی ریزبەستنیان لە کۆڕەو دەچی، 964 زانیویەتی رێگای سماقوڵی، بالیسان و کۆیە بە رووی بارهەڵگرەکاندا داخراوە، تاکە رێگا بۆیان رێگای هیرانە کە بەو گوندانەدا دەگەنە سکتان و لەوێوە بۆ سلێمانی دەچن.
زۆری ژمارەی بارهەڵگر دانیشتوانی گوندەکانی کۆلکەڕەش و کامووسەکی بێزار کردووە
بەهۆی ئەو سکاڵایانەی هەبوون لەسەر کەسانی نەناسراو و قاچاغ بۆ کۆکردنەوەی کرێی خۆڵ و خاشاک لە رێستۆران و نەخۆشخانە و هۆتێلەکان، شارەوانی سلێمانی بڕیاریدا تەنیا خۆی بە بەرپرس بێت، لە کۆکردنەوەی ئەو کرێیە.