داهاتەکەی بۆ تووشبوانی شێرپەنجەیە

فێستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەكەلی بەڕێوەچوو

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمرۆ دووشەممە 29.4.2024 فێستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر بەرێوەچوو بە نمایشکردنی چەندین کاری جیاواز و داهاتەکەشی بۆ نەخۆشخانەکەیە.

بژار ئەنوەر سەرۆكی رێكخراوی رێپاك بە 964ـی وت، لە ناو فێستیڤاڵەکە پشکینی شەکرە و چەند نەخۆشییەک دەکەن بە پارەیەکی کەم، داهاتەکەشی بۆ دەرمانی نەخۆشانی شێرپەنجە تەرخان دەکەن، فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوورۆژ بەردەوام دەبێت.

ئیسماعیل ئەسعەد سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ و توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە بۆ 964وتی، “تائێستا بڕی ئەو پارەیە دیار نییە كە كۆدەكرێتەوە خۆشم توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەم، بۆیە سەرپەرشتی فێستیڤاڵەکە دەکەم و لە فێستیڤاڵەکەدا پێشانگای وێنە ودروستکردنی خواردن و فرۆشتنی کتێب و پشکنینی تەندروستی دەکرێت”.

نێرگز حسێن کە نەخۆشی شێرپەنجەی تێپەڕاندووە و نامیلکەیەکی لەسەر نەخۆشیەکە نوسیوە دەڵێت، نامیلکەکەم بۆ ئەو کەسانە نوسیوە کە سەرەتای توشبوونیانە بە شێرپەنجە، باسی ساتە خۆشەکان دەکەن بۆ ئەوەی نەخۆشەکان هیوایان هەبێت.

بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی نانەكەلی لە ساڵی 2023ـدا 200 نەخۆشی شێرپەنجەیان تۆمارکردووە و لە ماوەی ساڵی 2024ـدا 50 نەخۆش تۆمار کراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

راکردنێک لە هەولێر 15 ملیۆن دیناری کۆکردەوە

راکردنێک لە هەولێر 15 ملیۆن دیناری کۆکردەوە