لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکورەوە

غازی بۆریە شکاوەکەی کەرکوک گیرایەوە و دەستکرا بە چاککردنی

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای ئەوەی بەرەبەیانى ئەمڕۆ، بۆرییەکى گواستنەوەى غازى شل لە نزیک گوندى قزلیار لە باشورى کەرکوک شکا و بەشێک لە دانیشتوانى گوندەکە ماڵەکانیان چۆڵ کرد، ئێستا دەستکرا بە چاککردنی.

ئەو بۆریەی کە شکا بوو، غازەکەی گیراوەتەوە و هیچ دوکەڵێک نەماوە، تیمەکانی کۆمپانیای نەوتی باکور لە ئێستادا سەرقاڵی چاکردنین.

بە وتەى دانیشتویەکى گوندەکە کە قسەى بۆ 964 کردووە، رووداوەکە کاتژمێر سێ و ئەو ناوە روویداوە، بۆیە بە ناچارى گوندەکەیان جێهێشتووە.

لە مانگى یەکى 2024 لە هەمان شوێن بۆڕییەکى غازى شل تەقییەوە و دانیشتوانەکەى بە ناچارى شوێنەکەیان جێهێشت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە گوندێکى باشورى کەرکوک بۆرییەکى غازى شل شکا

لە گوندێکى باشورى کەرکوک بۆرییەکى غازى شل شکا