بە قاچاخ هێنراوە

لە چەمچەماڵ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە سێ تۆن ماستدا

964+

ژووری هەواڵ

لە چەمچەماڵ دەستگیرا بەسەر نزیکەی سێ تۆن و نیو ماستدا کە کەسێک ویستویەتی بەشێوەی قاچاغ و بەبێ پشکنین و مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان و بەبێ مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی بیهێنێتە بازاڕی چەمچەماڵ بەمەبەستی ساغکردنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28.4.2024، تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزاکە و چاودێری تەندروستی دەستیانگرتووە بەسەر 180 سەتڵ ماستی 18 کیلۆییدا کە دەکاتە سێ تۆن و سێ تۆن و 240 کیلۆ و دوای دەستبەسەرداگرتن، هەموو ماستەکەیان لەنێوبردووە.

ماستەکە لەسەری نوسراوە “ماستی هەولێر”، بە وتەی د. شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بۆ 964، لە رێگەی قەرەنجیرەوە هێنراوەتە چەمچەماڵ و بە بازگەکاندا تێنەپەڕیوە.

“شێوازی هەڵگرتنی ماستەکە گونجاو و تەندروست نەبووە، رێکاری هێنانەکەشی نایاسایی بووە”، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ وای وت.

چیتر سەتڵی پلاستیک بۆ ماست بەکارمەهێنن

چیتر سەتڵی پلاستیک بۆ ماست بەکارمەهێنن