دروێنەی گەنم - وێنە: socialmedia
جارێ (جۆ) كراوه (گه‌نم) ماوه
له‌بنارى چیاى قه‌ره‌چوغ دروێنه‌ى ئه‌مساڵ ده‌ستی پێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى مه‌خمور ده‌ست به دروێنه‌كردنى جۆى ئه‌مساڵ كرا، كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، چه‌ند رۆژێكی دیكه ده‌ست به دروێنه‌ى گه‌نمیش ده‌كرێت.
له سنوروى مه‌خمور و قه‌راج، سێ هه‌زار و 700 جوتیار هه‌ن كه به‌فه‌رمى ناویان تۆماركراوه و ساڵى پاریش 260 هه‌زار تۆن گه‌نمیان لێوه‌رگیراوه.
مه‌ڕوان حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌خمور به 964ـى وت، چه‌ند رۆژێكه ده‌ست به دروێنه‌كردنى جۆ له سنووره‌كه‌یان كراوه، به‌ڵام گه‌نمه‌كه‌یان چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ى پێویسته بۆ دروێنه‌كردن.
وتیشی “ئه‌و گه‌نمه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو دروێنه ده‌كرێت، به‌شێوه‌ى دێمی چێندراون و كاتى دروێنه‌یان هاتووه”.
به قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، ساڵى پار نزیكه‌ى 125 هه‌زار دۆنم زه‌وى به شێوه‌ى دێمی به گه‌نم و جۆ له سنوورى مه‌خمور و ده‌شتى قه‌راج داچێندرا بوو و به‌ڵام پێشبینى ده‌كات ئه‌مساڵ زیاتر له‌و رێژه‌یه‌یان داچاندرابێت.