ژینا ئەمینی دەچێتە پاریس
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بۆ پشتیوانیكردن لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاوه‌ری ئیفڵ له پاریس دروشمی ژن، ژیان، ئازادی پێشاندرا.
ئامادەکاری كراوه بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ بۆ رێزگرتن لە گیانی ژینا ئەمینی و پشتیوانیکردنی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، ژمارەیەک دروشم لەسەر تاوەری ئیفڵ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پێشان بدرێت، دوێنێ دووشه‌ممه 16ـی كانوونی دووه‌م پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ك شارەوانی پاریس وادەڵێت.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا100 ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا داوادەكەن سزای توند بەسەر ئێران‌دا بسەپێنرێت.
شارەوانی پاریس لە راگەیه‌ندراوێکدا، كه له میدیا جیهانییه‌كانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و هاشتاگی “لەسێدارەدانەکانی_ئێران_بوەستێنن” رۆژانی دووشەممە و سێشەممە لەسەر تاوەری ئیفل پێشان دەدرێن، ئەمەش بە بۆنەی تێپەڕینی چوار مانگ بەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، كه 16 ئەیلوولی ساڵی رابردوو، 3 رۆژ دوای دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە، گیانی له‌ده‌ستدا و به دوای ئه‌مه‌وه خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستیانپێكرد.