بۆ ناوخۆ 15 رۆژ جارێکە

زیندانیانی بیانی لە هەرێم دەتوانن ژووانی خێزانی ئەنجام بدەن؟

964+

پێشەوا محەمەد

بۆ ئەوەی ئەو زیندانییانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان نین ژوانی خێزانییان بۆ رێکبخرێت، پێویستە رێنماییەک هەموار بکرێتەوە، بەڕێوەبەری چاکسازی کۆمەڵایەتی دەڵێت، دەبێت لە گرێبەستە هاوسەرگیرییەکان دڵنیابن.

ژوانی خێزانی بریتییە لە یەکتربینینی هاوسەران بۆ کاری سەرجێیی، ئەو ژن و پیاوانەی لە زیندانن و هاوسەرەکەیان لە دەرەوەیە، بەپێی یاسا دەتوانن لە زیندان ئەو کارە ئەنجام بدەن.

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری چاکسازیی گشتیی کۆمەڵایەتی بە 964ـی راگەیاند، گرێبەستی هاوسەرگیریی ساختە زۆر بووە و پێویستە رێنمایی ژوانی خێزانی هەموار بکرێتەوە تا بتواندرێت ژوانی خێزانی بۆ زیندانییانی بیانی لە هەرێم رێکبخرێت.

وتیشی، “ماوەیەکە لە گفتوگۆی ئەو پرسەداین و بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەوە نەدراوە”.

بۆ زیندانییانی هەرێمی کوردستان، هەر 15 رۆژ جارێک هاوسەرەکان دەتوانن بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەو شوێنەی لە چاکسازییەکان بۆ ژوانی خێزانی دابین کراوە بمێننەوە.

ئیحسان عەبدولڕەحمان باسی مەرجەکانی ئەو ژووانە خێزانییەی کرد و وتی، “پێویستە زیندانیکراوەکە گرێبەستی هاوسەرگیریی هەبێت، هەروەها ژوانەکە لە دوای شەش مانگ لە بەندکردنی سزادراو جێبەجێ دەکرێت بە رەزامەندیی هەردولا”.

ئاماژەی بەوەش دا، زیندانییەکان مافی خستنەوەی نەوەیان هەیە، بە مەرجێک ژنەکە یان پیاوەکە سزای لەسێدارەدانیان نەبێت.

داوای چارەسەری خوێندنی خوێندکارانی چاکسازیی گەورانی س...

داوای چارەسەری خوێندنی خوێندکارانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی دەکرێت