بۆ هەڵەبجەیە

وەزارەتی کشتوکاڵ دامەزراندنی نزیکەی 50 کەسی راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی 50 کەس بۆ چوار بەڕێوەبەرایەتی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ دادەمەزرێن و پسپۆڕییەکان لە 12 بواردان.

دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەست دەبێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵی هەڵەبجە، دارستان و پاوانی هەڵەبجە، ڤێتەرنەری هەڵەبجە و سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.4.20204، هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە کێشەی کەمی میلاکیان هەیە و بە بڕیاری حکومەت نزیکەی 50 کەسیان بۆ دادەمەزرێت بە رەچاوکردنی ئەم تێبینیانە:

– ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووى سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت.
– سەرجەم زانیاریەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.
– پاش ووردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە.
– تەنها یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەڵ دەکرێتەوە.
– مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە رەگەز عێڕاقی بێت.
– پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت.
– بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.
– خوازیار دامەزراو نەبێت و مووچەی خانەنشینی و هیچ مووچەیەکی تری نەبێت
– خوازیار خوێندکار نەبێت لە هیچ ئاستێک.

وەزارەتی کشتوکاڵ لینکی فۆڕمێکی بڵاوکردووەتەوە و خوازیاران دەتوانن بە ئۆنلاین پڕیبکەنەوە.

پسپۆریە داواکراوەکان بریتین لە:
– ئەندازیاری کشتوکاڵی
– رابەری کشتوکاڵی/دبلۆم
– ئەندازیاری ئاودێری
– پزیشکی ڤێتێرنەری / بەکالۆریۆس
– یاریدەدەری پزیشکی ڤێتێرنەری/ دبلۆم
– جیۆلۆجی
– یاسا
– کارگێڕی/ بەکالۆریۆس
– کارگێری /دبلۆم
– ژمێریاری/بەکالۆریۆس
– روپێو
– شوفێر

‎پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە:
– نمرەی دەرچوون
– ساڵی دەرچوون
– باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت) خیزاندار دوو خاڵ
– کەس و کاری شەهید (پلە یەک) کەسوکاری شەهید پێنج خاڵ
– بڕوانامە دکتۆرا هەشت خاڵ، ماستەر شەش خاڵ، بەکالۆریۆس چوار خاڵ، دبلۆم دوو خاڵ، ناوەندی و ئامادەیی یەک خاڵ
– ساڵی دەرچوون یەک خاڵ بۆ هەرسالێک
کۆنمرە لە 50 بۆ سەرەوە یەک خاڵ بۆ یەک نمرە
– جۆری بروانامەی بەدەستهاتوو (حکومی یان ئەهلی) حکومی چوار خاڵ، ئەهلی دوو خاڵ.
– ئەزموون بۆ ئەو خوازیارەی وەک شوفێر داواکاری پێشکەش دەکەن.

لینکی ناو تۆمار کردن تا پێنجشەممە 2.5.2024 کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ کراوە دەبێت.

ناوی زیاتر لە 37 هەزار وانەبێژ نێردرا بۆ بەغدا بەمەبەست...

ناوی زیاتر لە 37 هەزار وانەبێژ نێردرا بۆ بەغدا بەمەبەستی دامەزراندن