دەستکرا بە کاری میکانیکی و کارەبا

کارەکانی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان ئەمجارە بەجدی دەستی پێکردووەتەوە

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی لە 18ـەی ئەم مانگەوە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان دەستکرایەوە بە کارکردن تیایدا ئێستا کاری میکانیکی و کارەباش دەستبەکاربوون بۆ پرۆژەکە.

هەردوو ستافی میکانیکی و کارەبای کۆمپانیاکە دەست بەکاربوون وەک دەست پێکێکیش کاری “کاثۆدیک پرۆتێکشن” یان دەست پێ کردووە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، لە رۆژی 1.5.2024ـەوە یەکەم گوژمەی پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار خەرجدەکرێت کە بڕەکەی یەک ملیۆن دۆلارە و مانگانە ئەو پارەیەی کە دەمێنێت پێیدەدرێت تا تەواوبوونی پرۆژەکە.

بە وتەی قایمقامی دەربەندیخان، پرۆژەکە لە کاتژمێرێکدا توانای دابینکردنی یەک هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە.

پڕۆژه‌كه‌ بە یەکێک لە پرۆژە گەورەکان و بە فریادرەسی خەڵکی دەربەندیخان دادەنرێت لە رزگاربوون لە کێشەکانی ئاوی پاک و خواردنەوە کە چەندان ساڵە بەدەستییەوە دەناڵێنن، پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان له‌ ساڵى 2013 ده‌ستىپێكراوه و 55%ى کارەکانى تەواو بووە.

رێکارە کارگێڕییەکانی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخا...

رێکارە کارگێڕییەکانی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان تەواو بوو