دیمه‌نى به‌شێكی ئه‌و به‌رهه‌مه خۆماڵیانه‌ى له‌ناو دوكانێكی عه‌لوه‌ى ته‌قته‌قدا ... وێنه: كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق
له‌دواى خه‌یار و ترۆزى باقله و كولهكهشی بۆ هاتووه
عه‌لوه‌ى ته‌قته‌ق پڕ له به‌رهه‌مى خۆماڵى جوتیاران بووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عه‌لوه‌ى ناحیه‌ى ته‌قته‌قى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه ورده ورده به‌رهه‌مى خۆماڵى بۆ ده‌چێت، سه‌ره‌تا به خه‌یار و ترۆزى ئاوه‌دان كرایه‌وه، ئێستاش پاقله‌و كوله‌كه‌ى خۆماڵى بۆ چووه و كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، رۆژ له‌دواى رۆژ جۆر و رێژه‌ى به‌رهه‌مه‌كان زیاتر ده‌بین.
سه‌باح حاجى عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به 964ـى وت، له‌م هه‌فته‌یه دوو جۆرى دیكه‌ى به‌رهه‌مى خۆماڵى له سنوورى ناحیه‌كه‌یان زیاد بووه و هێندراونه‌ته عه‌لوه.
وتیشی “له‌م هه‌فته‌یه زۆرترین خه‌یارى خۆماڵى به‌رهه‌م هاتووه كه حه‌وت تۆن و 524 كیلۆگرام بووه له‌دواى ئه‌ویش كوله‌كه هه‌زار و 200 كیلۆ و پاقله هه‌زار و 475 كیلۆ و ترۆزیش هه‌زار و 200 كیلۆگرام بووه”.
پێشبینیش ده‌كات له هه‌فته‌كانى داهاتوودا هه‌م به‌رهه‌مى خۆماڵى زیاتر بێت و هه‌م جۆرى دیكه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه بخرێته بازاڕه‌وه.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ، ئه‌وان ته‌نیا داتای ئه‌و به‌رهه‌مه خۆماڵیانهیان وه‌رگرتووه كه هێندراونه‌ته ناو عه‌لوه‌ى ته‌قته‌ق، چونكه ده‌ڵێت، رێژه‌یه‌كیش له‌و به‌رهه‌مانه بۆ شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم رۆیشتوون.
پێشتر بەڕێوەبەری کشتوکاڵ بە 964ـى وتبوو، ئه‌و شێوازه به‌رهه‌مهێنانه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى جوتیارانى ته‌قته‌ق له‌م وه‌رزه‌دا به نیمچه دێمی ناسراوه كه به نایلۆن داپۆشراوه تا ئه‌وكاته‌ى باران نامێنێت، دواتریش نایلۆنه‌كه له‌سه‌رى لاده‌برێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌باره‌ى نرخى (كۆ)ى ئه‌م به‌روبومه خۆماڵیانه له‌لایه‌ن كشتو‌كاڵى ناحیه‌ى ته‌قته‌قه‌وه به 964 دراوه، خه‌یار به 550 دینار ده‌فرۆشرێت و ترۆزى به هه‌زار و 500 تاوه‌كو 1750 دینار و كوله‌كه له 500 بۆ 550 دینار و باقله‌ش له 400 تاوه‌كو 450 دینار ده‌فرۆشرێت.