له‌مانگى ئایاره‌وه سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ده‌بنه ئه‌لیكترۆنى
فه‌رمانگه‌ى کارتی نیشتمانیی خورماتوو چیتر پارە کاش وەرناگرێت
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی خورماتوو، لەرۆژی یەکشەممەی داهاتووە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، به‌كاش پاره له‌هاوڵاتیان وه‌رناگرێت، به‌ڵكو بە شێوەی پێدانی ئەلیکترۆنی و پێویسته کارتی بانکیت ھەبێت .
وەلید مەحمود، جێگری فەرمانگەی رەگەزنامەی خورماتوو ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.4.2024، بە 964ی وت، لەرۆژی یەکشەممەی داهاتووەوه، کارکردنیان بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەستپێده‌كات ئەو هاوڵاتیانەش تاوه‌كو ئێستا کارتی بانگیان نییە، تا سەری مانگ کارئاسانیان بۆ دەکرێت و کارەکانیان بۆ رایی دەکرێت.
وتیشی ” لە 1.5.2024 بە دواوە، پاره وه‌رگرتن له هاوڵاتیان ده‌بێته سیستمی ئەلیکترۆنی و بە هیچ شێوەیەک پارە به كاش وەرناگرین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەم رێکارانە لە چوارچێوەی رێنماییەکانی حکومەتدایە، سەبارەت بە ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان بە سیستمی ئەلیکترۆنی و فەرمانگەی کارتی نیشتمانی و رەگەزنامە، جێبەجێی دەکات.
لە ماوەی رابردوودا نەخۆشخانەی گشتیی قەزاکەش، بۆ بڕینی پسوولە ھەمان بڕیاریان جێبەجێ کرد و لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵیشدا، سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت، کار بە سیستمی ئەلیکترۆنی دەکەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن