خاوەن کۆمپانیاکە لە دەرەوەی کوردستانە
بەناوی دروستكردنی پرۆژە و ئاوەدانكردنەوەی موسڵ پارەی سەدان كەس براوە
+964
ئەحمەد شەمزین-هەولێر
كۆمه‌ڵێك كه‌س له هه‌ولێر له دادگا سكاڵایان له‌سه‌ر كۆمپانیایه‌ك تۆمار كرد، كه ده‌ڵێن پاره‌ی خواردوون، داواش له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ر و به‌دواداچوونیان بۆ بكات.
ئەمڕۆ چوارشەمە 24.4.2024 یەعقوب جەبار نوێنەری ئەو كەسانەی، كە ده‌ڵێت پارەیان بە كۆمپانیایەک داوە و کۆمپانیاکەش پارەکەی لێخواردوون، بۆ 964 وتی، “ماوەی 30 ساڵە لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكه كاردەكەم و متمانه‌م پێی هه‌بووه، كه ئێستا لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانە”.
وتیشی، “دوای ئەوەی كۆمپانیاكه نووسینگه‌ی لە هەولێر كرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك به پشك به‌شدارییان له كۆمپانیاكه كرد، ئێستاش كه نووسینگه‌كه داخراوه، واهەست دەكەین پارەكەمان خوراوە و سكاڵامان لەسەر خاوه‌ن كۆمپانیاكه تۆمار كردووە”.
ئاشكراشی كرد، ته‌نیا لە هەولێر زیاتر لە هەزار كەس پارەیان لای ئەو كۆمپانیایەیە، كه به 10 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
كۆمپانیاكه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، كه به‌شێكه له كۆمپانیایه‌كی زۆر گه‌وره و كاری وه‌به‌رهێنان و به‌ڵێنده‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ كار ده‌كه‌ن.
یه‌عقوب جه‌بار ده‌ڵێت، خاوه‌ن كۆمپانیاكه ئێستا له به‌ریتانیایه و ده‌ڵێت نه‌خۆشم، با چاك ببمه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام حه‌وت مانگه هه‌ر نه‌هاتووه‌ته‌وه و ئه‌و جۆره قسانه ده‌كات.
ئه‌م پێشهاته هاوكاته له‌گه‌ڵ سكاڵای ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر، كه سكاڵایان له كۆمپانیایه‌كی بواری عه‌قارات كردووه و ده‌ڵێن 35 ملیۆن دۆلاری خواردووین.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا